زاخۆ.. تەرمی ژنێک لە ماڵەی خۆیدا دۆزرایەوە

تەرمی ژنێک دۆزراوەتەوە کە هیچ شوێنەوارێكی کوشتن دیار نەبووە بە وتەی پۆلیسی زاخۆ " ئەو ژنە چەند ڕۆژێک بووە لە ماڵەکەیدا گیانی لەدەستداوە".

رۆژی دووشەممە ١٨ی ئابی ٢٠٢٥ ئەحمەد ڕەمەزان بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ ڕایگەیاند"  تەرمی ژنێکی تەمەن ٧٢ ساڵ دۆزرایەوە کە هیچ شوێنەوارێكی کوشتن دیارنەبووە و بە پێی لێکۆڵینەوەکان پێدەچێت گیانلەدەستدانی ئاسایی بێت".

وتیشی'' ئەو ژنە بێ کەسوکاربووە، چەند ڕۆژێک بووە لە ماڵەکەیدا گیانی لەدەستداوە و کەس پێی نەزانیوە".

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ڕۆژی ٧ـی ئابی ئەمساڵدا، لە گەڕەکی زانکۆی شاری هەولێر، تەرمی مامۆستایەکی خانەنشین لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە، کە زیاد لە هەفتەیەک بوو گیانی لەدەستدابوو.




AM:09:44:18/08/2025