کەشناسی کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکاتەوە لەگەڵ دروستبونی تۆز.
بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ دوو شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت ، لەگەڵ بوونی تۆزیکی سووک بەتایبەتی لەناوچەکانی باشووری هەرێم و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە( ١-٢ ) پلە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
ئاشکراشی کردووە کە سبەی سێ شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
هەولێر : ٤٢ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٤٠ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٤٠ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٤٣ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٤١ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٤٢ پلەی سیلیزی
سۆران : ٤٠ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٣٠ پلەی سیلیزی
گەرمیان ٤٤ پلەی سیلیزی