لەسەر راسپادەی وەزیری خوێندنی باڵا بریارێک لە بەرژەوەندی خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەرچوو.
بەپێی بڕیارەكە، کرێی هەڵسەنگاندنی زانستی و زمانەوانی بۆ توێژینەوەی خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە سەر داهاتی زانکۆ خەرج دەکرێت واتا لە ئەستۆی خوێندکار نییە.
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بڵاویكردەوە، لەسەر راسپاردەی د.ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا، بە نوسراوی (١٥٣٤٣) لە بەرواری ٢٠٢٥/٨/١٨ لە وڵامی نووسراوی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەڵێت" کرێی هەڵسەنگاندنی زانستی و زمانەوانی بۆ توێژینەوەی خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا لە سەر داهاتی زانکۆ خەرج دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشكردووە، کرێی هەڵسەنگاندنی زمانەوانی و زانستی بڕی (٣٠٠) هەزار دینار بوو، کە زانکۆکان خوێندکار وەریان دەگرت و ئەمەش بارگرانی بوو لەم بارودۆخە خراپەدا.
جەختیشی كردۆتەوە، خوێندکار پێویست ناکات ئەو برە پارەیە بدات و ئەوانەی ئەو برە پارەیەیان لێوەرگیراوە پێویستە لە لایەن زانکۆکان بۆ خوێندکار بگەرێنرێتەوە.