جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەەمانی عێراق كاتی ناردنی مووچەی مانگی ٦ی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشكرادەكات و سەركردەیەكی شیعەش دەڵێتت: نابێت كێشەكان ببنە هۆی بڕینی مووچە.
ئیخلاس دلێمی، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەماننی عێراق ڕایگەیاند" هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ٦ی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێردرێت".
وتیشی، "رێککەوتن و نزیکبوونەوە لە نیوان هەرێم و بەغدا هەیە بۆ چارەسەری یەکجاری پرسی مووچە".
لای خۆشیەوە، ئەحمەد عیساوی، سەرکردە لە رەوتی حیکمەی نیشتمانی وتویەتی، "بەردەوام لە کۆبوونەوەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیدا جەخت لەوە دەکەینەوە، کە نابێت گرفتەکانی هەولێر و بەغدا ببنە هۆی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان”.
لای خۆشیانەوە میدیاكانی یەكێتی لە زاری ئەندامانی شاندی دانووستانكاری هەرێمەوە بڵاویانكردەوە، هەولێر و بەغدا لەسەر داهاتی نانەوتی بۆ مانگەكانی داهاتوو ڕێككەوتوون و لەم دوو ڕۆژەدا داهات ڕادەستی بەغددا دەكرێت.
بڵاویشیان كردۆتەوە، سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی ٦ دەدات.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ میدیای یەکێتی لەسەرچاوەیەکی وەزارتی دارایی بڵاویان کردووەتەوە کە " هەرێم و بەغدا لەسەر داهاتی نانەوتی مانگەکانی دیکە ڕێکەوتوون"، راشیانگەیاند"بڕیاریشە ئەمڕۆ یان سبەی داهاتی نانەوتی بۆ موچەی مانگی شەش بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق".