دووەم کەس بەهۆی ئاگرەکەی هەڵەبجەوە گیانی لەدەستدا

پۆلیسێكی دارستان بەهۆی ئاگرەكەی هەڵەبجە گیانی لەدەستدا و بووە دووەمین قوربانی ئاگرە گەورەکەی چنار و مۆردین و نەیجەڵە.

بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە رایگەیاند” محەمەد حەیدەر پۆلیسی دارستانە، لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەی گوندی نەیجەڵەی هەڵەبجە گیانی لەدەستدا”.

بەگوێرەی راگەیەنراوی بەڕێۆەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە، محەمەد شێخ حەیدەر سازانی، کارمەندی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە، بەهۆی سووتانەوە بەکاریگەری بەردەوامی ئاگرەکە، لەگوندی نەیجەڵە گیانی لەدەستدا و بووە دووەمین قوربانی ئاگرە گەورەکەی چنار و مۆردین و نەیجەڵە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە شەوی ڕابردووش گەنجێك بەناوی (ئاری موختار) بەهۆی ئاگرەكەوە گیانی لەدەستدا.




PM:05:03:18/08/2025