به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری مەسعود بارزانی لەسەر رووداوی شەڕی بەنزینخانەکەی هەولێر لە نێوان بنەماڵەی بکوژ و کوژراوەکە ئاشتەوایی راگەیەنرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٨ی ئاب، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری مەسعود بارزانی له‌سه‌ر ڕووداوی به‌نزینخانه‌كه‌ی هه‌ولێر له‌نێوان خانه‌واده‌ی بكوژه‌كه و خانه‌واده‌ی كوژراوه‌كان كه به نه‌ته‌وه عه‌ره‌بن ئاشتەوایی راگەیەنرا.
تا ئێستا ناوەڕۆکی ئاشتەواییەکە رانەگەیەنراوە بەلام بنەماڵەی یەکێک لە کوژراوە عەرەبەکان بە میدیای پارتی راگەیەنراوە کە داوای لەسێدارەدانی بکوژەکە دەکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئێوارەی چوارشەممە، ٦ی ئابی ٢٠٢٥، لە یەکێک لە بەنزینخانەکانی شاری هەولێر، دەمەقاڵی لەنێوان کارمەندانی بەنزینخانەکە و کڕیارێکی خۆیان دروست دەبێت، بەهۆی ئەو دەمەقاڵییەوە، یەک لە کارمەندانی بەنزینخانەکە بە چەکی کلاشینکۆف، تەقەی لە دوو کڕیاری خۆیان کرد و کوشتیانی، هاووڵاتییەکی دیکەش کە لە نزیک ڕووداوەکە بوو، بەر دەستڕێژی کەوت و ئەویش گیانی لەدەستدا.