پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دو رۆژ ماته‌مینی به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی دو كه‌س به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێكه‌وه راگه‌یاند.
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه'' به دڵێكی پڕ له خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه، پارێزگاكه‌مان ڕوبه‌ڕوی كاره‌ساتێكی دڵته‌زێنی ئاگركه‌وتنه‌وه بوه‌وه، له ناوچه‌كانی چنار و مۆردین و نه‌یجه‌ڵه، كه به‌داخه‌وه بوه هۆی شه‌هیدبونی دو ڕۆڵه‌ی دڵسۆزی پارێزگاكه‌مان، ئه‌م دو هاوڵاتییه خۆشه‌ویسته، كه له‌پێناو پاراستنی ژینگه و خاكدا گیانیان به‌خشی، ئێمه وه‌ك شه‌هیدی ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه و كوردستان ناویان ده‌به‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاكیان و هاوبه‌شیكردنی خه‌می بنه‌ماڵه‌كانیان، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بڕیاریدا به ڕاگه‌یاندنی ماته‌مینی گشتی بۆ ماوه‌ی دو ڕۆژ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، ئاڵای پیرۆزی كوردستان له‌سه‌ر سه‌رجه‌م داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بۆ نیوه داده‌گیرێت.
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه وتیشی'' داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین كه له‌م وه‌رزه گه‌رمه‌دا تا ئه‌وپه‌ڕی ئاگاداری ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی بن له مه‌ترسییه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه، بۆئه‌وه‌ی گیان و سامانی گشتی و تایبه‌ت پارێزراو بن".