میدیایەکی عێراقی ئاشکرایدەکات، سبەی ئەنجومەنی وەزیران پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان یەكلادەكاتەوە.
ماڵپەری" بەغداد ئەلیەوم" لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویكردووەتەوە'' ئەنجومەنی وەزیران لە میانی دانیشتنی خۆیدا، کە بڕیارە سبەی سێشەممە ١٩ی ئاب بەڕێوەبچێت، بڕیار لەبارەی پرسی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدات.''
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكردووە:،ئەمڕۆ یان سبەی حکومەتی هەرێم داهاتە ناوخۆییەکانی رادەستی حکومەتی فیدراڵی دەکات.
رونیشكردەوە، حكومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر داهاتە نانەوتییەکانی مانگی ئەیلولی داهاتوو.