لە سلێمانی خۆپیشاندان دەستپێدەکاتەوە

دەستەی داکۆکی لە مامۆستاو فەرمانبەرانی ناڕازی رایانگەیاند'' لەبەرامبەر دواکەوتنی دابەشکردنی موچەو خراپی دۆخی دارایی موچەخۆران و هاوڵاتیان خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن..'' 


دەستەی داکۆکی لە مامۆستاو فەرمانبەرانی نارازی لە شاری سلێمانی دەڵێن'' دەسەڵاتدارانی هەرێم  وەک پیشەیی هەمیشەییان نایانەوێت ڕێکەوتنەکان لەگەڵ بەغداد جێبەجێبکەن و نەوت وداهات بە پێێ رێکەوتنەکان رادەست ناکەن، تاوەکو موچەو قوتی موچەخۆران لە بەغدادوە بنێردرێت و خەڵک لەو دۆخە ناهەموارە رزگاری ببێت.'' 
 
ئاماژەیان بەوەشکرد، وەک نوینەرانی مامۆستایان و فەرمانبەران چیتر ناتوانین ئەم دۆخە ناڕەواو سەپێنراوە قبوڵ بکەین هەر بۆیە رۆژی چوار شەممە ٢٠ی ئاب خۆپیشاندان ساز دەکەین لەبەردەم بینای پەروەردەی رۆژئاوا.
 
 
 خۆپیشاندانەکە پەیوەندی بە هیچ لایەنێکەوە نیەو  پێویستە لایەنەکانی دەرەوەی یەکێتی وپارتی بەشدارو پاڵپشتی خۆپیشاندەران بن نەوەک خۆیان بکەنە خاوەنی .




PM:10:39:18/08/2025