دوای چەندین ڕۆژ تەرمی ئافرەتێک لە ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکەی رزگاری لە سلێمانی دۆزرایەوە.
بەپێی زانیارییەکانی سپی میدیا، تەرمی ئافرەتێک لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی رزگاری شاری سلێمانی دۆزراوەتەوە کە ماوەی ٩ ڕۆژ زیاترە گیانی لەدەستداوە.
بەوتەی شایەتحاڵەکان ئێستا تەرمەکەی براوەتە پزیشکی دادی سلێمانی و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.
هەروەها، تا ئێستا ناسنامەی ئەو ئافرەتە نادیارە.