ڕەوتی هەڵوێست ڕایگەیاند” پشتیوان و بەشداری خۆپیشاندانی ڕۆژی چوارشەمە دەبن و داوای بەشداری هەموان دەکەین.”
ڕەوتەکە دەڵێت” بڕیارە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ڕۆژی چوارشەممەیان بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان دیاری کردووە، پشتیوان و بەشداردەبین لەگەڵیان بەهەموو توانایەکمان بەرگری لە داواکاریەکانیان دەکەین.”
ئاماژە بەوەشکراوە، دەبێت ئەو ڕێککەوتنەی کراوە بۆ دۆسیەی نەوت و گەڕاندنەوەی داهات دابینکردنی موچە جێبەجێبکرێت، خەڵکی کوردستان لە دۆخێکی خراپی ژیانکردندایەو نابێت بکرێتە قوربانی بەرژەوەندی چەند دەسەڵاتدارو کۆمپانیایەک.