شاندێکی هەرێم بۆ پرسی مووچە گەیشتوونەتە بەغدا

میدیا عێراقییەکان ئاشکرایدەکەن، شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی مووچە گەیشتوونەتە بەغدا

بە پێی میدیاکان، درەنگانێكی شەوی رابردوو، شاندێكی حکومەتی هەرێم بەرەو بەغداد رۆیشتووە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیران.

شاندەکە پێکهاتون لە ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەن، لەگەڵ هەشت بەڕێوەبەری گشتی.
هاوکات، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، شاندەكە دەست بە کۆبونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق بکەن، بۆ تاوتوێکردنی میکانیزمی خەرجکردنی مووچە و هەماهەنگیکردنی رێکارە داراییەکان.




AM:09:57:19/08/2025