هادی عامری هەڕەشەی توند لە پەرلەمانی عێراق دەکات


سەرۆکی رێکخراوی بەدرو سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە هەڕەشەی توند لە پەرلەمانی عێراق دەکات. 

هادی عامری،  دەڵێت'' پەرلەمانی عێراق لەبەردەم تاقیکردنەوەو ئاڵنگارییەكی مێژوویی گەورەدایە بۆ تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی، دوور لە هەر کاریگەرییەکی ناوخۆیی یان دەرەکی.'' 

وتیشی'' ئەگەر یاساکە تێنەپەڕێت بە جل و بەرگی حەشدەوە دەچینە ناو پەرلەمان.

هەڕەشەكانی عامری بە تێپەڕاندنی یاساكە کە خواستی بەشێک لە هێزەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگیەو، پاڵپشتی هەڵوێستی گروپە چەکدارەکان دەکەن، کە دەستیان کردووەتەوە بە هەڕەشەکردن بۆ گەڕانەوە بۆ یەکێتی گۆڕەپانەكان "ئاماژیە بۆ هاوهەڵوێستیان لەگەڵ تاران و گروپە چەكدارەكانی لایەنگری ئێران لە ناوچەكە"





AM:11:28:19/08/2025