نەوەی نوێ: لە خۆپیشاندانی مامۆستایان بەشداردەبین

نەوەی نوێ ڕایگەیاند'' بەشدار دەبین لەو خۆپیشاندانەی كە مامۆستایان و فەرمانبەران بەنیازن ئەنجامی بدەن.'' 

راگەیەندراوی جوڵانەوەی نەوەی نوێ: 

هەرچەندە ئێمە پێشتر بانگەوازمان بۆ لایەنەکانی دەرەوەی پارتیی و یەکێتیی کردبوو کە خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری گەورە ڕابەگەیەنین و هەموو چین و توێژەکان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان تێیدا بەشداربن، بەڵام وێڕای ئەوە ئێمە نەک تەنها پشتیوانیی لەهەر جۆرە خۆپیشاندانێکی چین و توێژە جیاوازەکان دەکەین، بەڵکو بەشداریش دەبین تیایدا و هەموو پەرلەمانتارەکانیشمان لەو خۆپیشاندانەی کە مامۆستایان و فەرمانبەران بەنیازن ئەنجامی بدەن بەشدارییان دەبێت.




PM:12:17:19/08/2025