بڕیارێك لەحكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ زیندانیانی سیاسی

حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی نیشاندا لەسەر درێژكردنەوەی تەمەنی خانەنشین بوون لە ٦٠ بۆ٦٥ ساڵ بۆ ئەو زیندانییە سیاسیانەی لەخزمەتدان.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی ئابی ٢٠٢٥ بەڕێوەبەرایەتی گشتی خزمەتگوزاری كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی سەر بەوەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان بڵاویكردووەتەوە:"دوای هەوڵی زۆرمان توانیمان رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران وەربگرین بۆ زیندانیكراو و گیراوی سیاسی ئەوانەی وەجبەی (٩ تا ١٥) بۆ مەبەستی سودمەند بوون بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە(١٩١) لە ٢٠٢٥/١/١٥ بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی خانەنشین بوون لە (٦٠) بۆ (٦٥) ساڵ."




PM:03:30:19/08/2025