ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە كۆی دەنگ بڕیاری لە خەرجكردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دا.
سەرچاوەیەكی باڵا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە میدیای پارتی راگەیاند" كەمێك پێش ئێستا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە كۆی دەنگ بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی دا".
سەرچاوەكە ڕوونیشی كردەوە، بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە بە مەرجە.
لای خۆشییەوە ڕاوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرای كردووە، داوا كراوە حكومەتی هەرێم بە زووترین كات داهاتی نانەوتی ڕەوانەی دارایی عێراق بكات.
وتوشیەتی، "ماوەی دوو ڕۆژ دانراوە بۆ چارەسەركردنی كێشەی كۆمپانیا نەوتییەكان تاوەكو هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە