داوای لێکۆڵینەوە کەیسی دکتۆر بان زیاد دەکرێت

لە بەیاننامەیەکدا ژمارەیەک لە چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی و مامۆستایانی زانکۆ و کەسایەتی سیاسی لە هەرێمی کوردستان  سەبارەت بە دۆسیەی دکتۆرە بان زیاد،  کە سەرەتای مانگ گیانی لەدەستدا بڵاویانکردەوە"  بە داخێکی قوڵەوە  کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دکتۆر بان زیادمان پێگەیشت".

راشیانگەیاندووە" بەپێی ئەوەی بڵاوکراوەتەوە، ڕەنگە توخمێکی تاوانکاری لە کردەوەکەدا هەبووبێت، نەک بانگەشەی خۆکوشتن. ئەمەش توڕەیییەکی بەرفراوانی رایی گشتی لە هەموو ئاستەکاندا بەدوای خۆیدا هێنا و دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی لە ئاستە بەرزەکاندا ناچارکرد دەستوەردان لە لێکۆڵینەوەکەدا بکەن".

لە بەیاننامەکدا ئاماژە بەوەش دراوە، شاراوە نییە کە کوشتنی هاوشێوە، بەتایبەتی دژی ژنان، لە زۆر شوێنی عێراق و هەرێمی کوردستانیشدا ڕوویداوە و بەداخەوە لە بەرگی خۆکوشتندا لەبەر پاڵنەرە عەشایەری و کۆمەڵایەتییە بەسەرچووەکان پۆشراون. لە کاتێکدا ترسمان هەیە مردنی دکتۆر  بان زیاد هەمان چارەنووسی پێشووی لێبکەوێتەوە، بەدواداچوون بۆ دادپەروەری و بنەماکانی مافی مرۆڤ و بەها شارستانییەکان داوامان لێدەکەن دەنگمان بۆ ئەو کەسانە زیاد بکەین کە داوای لێکۆڵینەوەیەکی بێلایەنی پزیشکی و دادوەری دەکەن بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان و گەیاندنی تاوانباران، ئەگەر هەبن، بە دادگا.

٤ ـی ئەم مانگە، دکتۆرە بان زیاد، کە پسپۆڕێکی دەروونییە، لە ماڵی باوکیدا لە بەسڕا تەرمەکەی دۆزرایەوە، دواتر ڕاگەیەندرا کە بەهۆی فشاری دەروونی و کێشەی کارەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، بەڵام، زۆری نەخایاند گومانەکان سەریان هەڵدا، بەتایبەت دوای دزەپێکردنی زانیاری لە پشکنینی سەرەتایی تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەری.

دەقی راگەیاندنەکە بە عەرەبی..

ن إلى الرأي العام في العراق) 
تلقينا ببالغ ألأسى ملابسات وفاة الفقيدة الدكتورة بان زياد والتي تشير حسبما تم نشره إلى إحتمال وجود جانب جرمى في الفعل بدلآ من ألادعاء باللانتحار مما أدى إلى تفجر غضب جماهيري واسع على جميع ألأصعدة بحيث اجبرت سلطات الدولة على أعلى المستويات للتدخل في سير التحقيق. لا يخفى على أحد بأن حوادث قتل مشابهة وضد النساء بالذات قد وقعت في الكثير من ألأماكن في العراق وفي إقليم كوردستان أيضآ وجرى مع ألأسف الشديد إكسائها بلبوس الانتحار لدوافع قبلية وإجتماعية بالية، إننا إذ نخشى أن تؤل وفاة الفقيدة إلى مآلاتها السابقة فإن تحقيق العدالة ومبادىء حقوق ألانسان والقيم الحضارية تدعونا إلى ضم أصواتنا إلى أصوات المطالبين بإجراء تحقيق طبى وقضائي محايد لكشف الحقائق وإحالة الجناة إن وجدوا إلى المحاكم. 
الموقعون 
محمود رضا امین، كاتب سیاسي ونائب اسبق
 کاوان فرج، ناشط مدني
 آرام جمال صابر ناشط مدني
 شوڕش امین ناشط مدني
 بابان جعفر- ناشط مدني
صفوة رشيد صدقي، محامي، عضو مجلس المفوضين لانتخابات المرحلة الانتقالية
خبات عبدالله  کاتب و صحافي
تحسین قادر، منظمة آزادبوون المدنية
گەشە حفید، محامیة وناشطة مدنية
آشتي محمد صابر- سجينة سياسية وناشطة مدنية.
ا. م. د. دارا محمد جمیل ـ المستشار السابق لرئاسە مجلس الوزراء لاقلیم کردستان العراق.
د. پروین نوری عارف، ‌أکادیمیة
محمد كريم محمد، خبير اقتصادي و وزير سابق 
د. ابراهيم احمد صالح، استاذ جامعي
بابكر دريي، كاتب وصحفي
د. شیرکۆ محمد امین، استاذ جامعي
د. كامران قرداغي، طبيب استشاري
پروا علی، ناشطة مدنية

رازاو گوڵێ محمود، محامیە





PM:07:35:19/08/2025