وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سبەی چوار شەممە ( ٢٠-٨-٢٠٢٥ ) دوا وادەیە بۆ تۆماركردنی منداڵان و خوێندكاران بە باخچە و خوێندنگە حكومییەكان.
وەزارەتی پەروەردەوەی هەرێمم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی چوار شەممە ٢٠ ی ٨ ی ٢٠٢٥ دوا وادەیە بۆ تۆماری منداڵەکەت لە باخچە و قوتابخانە ( حکومییەکان) و تۆمارکردنیش لە دوای ئەو وادەیە درێژ ناکرێتەوە.
ڕاشیگەیاندووە، ناوەندەکانی خوێندن کار لە سەر رێکخستنەوەی میلاکی مامۆستایان و تۆمارکردنی قوتابیان لە سیستمی ئی – پەروەردە دەکەن و هۆبەکانی خوێندن جیا دەکەنەوە.
جەختیشی كردۆتەوە، لەو ڕوانگەیەوە داواکارین هاوکاربن تا ڕێککەوتی ٢٠ ی ٨ پێویستە منداڵەکانتان لە باخچە و قوتابخانە حکومییەکان تۆمار بکەن.