بڕیارێک لەبارەی خانەنشینانەوە دەرکرا

بە پێی نووسراوێکی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، حکومەتی هەرێم رەزامەندی داوە کە ئەو زیندانیانەی کە دەکەونە سەر وەجبەکانی ( ٩ تا ١٥) تەمەنی خانەنشینیان درێژ بکرێتەوە.

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە نوسراوێکدا بڵاویکردەوە کە " دوای هەوڵێکی زۆری وەزارەت، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندیی داوە کە ئەو زیندانی و گیراوە سیاسییانەی سەربە وەجبەکانی (٩ تا ١٥)ـن و هاوکاری مانگانەیان نییە، بە بڕیاری درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە ٦٠ ساڵەوە بۆ ٦٥ ساڵ سوودمەند بن".

لە نووسراوەکەدا هاتووە"  ئەو بڕیارە پاڵپشتە بە بڕیاری ژمارە (١٩١)ـی ئەنجومەنی وەزیران کە لە ١٥ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ دەرچووە".

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان هەر لەنوسراوەکەدا راشیگەیاندووە "بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بەمەبەستی زیاتر خزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان و زیندانییانی سیاسی".




PM:11:00:19/08/2025