رۆژی چوارشەممە شاندی هەرێمی کوردستان لەبارەی داهاتی نانەوتییەوە لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆدەبنەوە.
شەوی رابردوو شاندێکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا، بەیانیی رۆژی سێشەممە ١٩ی ئابی ٢٠٢٥ لەگەڵ شاندێکی حکومەتی عێراق کۆبووەوە و بڕیارە ئەمڕۆش شاندەکە لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ لەگەڵ تیمی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بە ئامادەبوونی تەیف سامی و محەممەد تەمیم، سەرۆکی لیژنە پێکهێندراوەکەی عێراقە، ئەوەش بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان، تاوەکو لێکتێگەیشتن و رێککەوتنەکان ببێتە بنەمایەک بۆ مانگەکانی داهاتو.و
لەبارەی داهاتی نانەوتی بۆ مانگی حوزەیران میدیای پارتی بڵاویکردووەتەوە کە " ١٢٠ ملیار دینار ئامادەیە، بەڵام چاوەڕێین عێراق بە فەرمی بڕیار لە ناردنی مووچە بدات، تاوەکو بیخەینە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ."
دوێنێسێشەممە ئاب ئەنجومونی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە مەرج مووچەی مانگی شەش بنێرێت.
بە گوێرەی زانیارییەکانی حکومەتی عێراق دوو مەرجی سەرەکی هەیە لەوانەش:
١-مه‌رجی یه‌كه‌م راده‌ستكردنی ١٢٠ ملیار دینار داهاتی نانه‌وتی-یه كه حازره، بۆ نایده‌ن؟ ده‌بێت له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا واته تا كۆتایی هه‌فته ئه‌و داهاته بنێردرێت. ده‌بێت ئه‌و لیژنه هاوبه‌شه‌ی بۆ داهاته‌كانی مانگی ٧و مانگه‌كانی دواتر دروستكراوه له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا راپۆرتی كۆتایی بدات.
٢-مه‌رجی دووه‌م دۆسیه‌ی نه‌وته، عێراق رایگه‌یاندووه كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به گرێبه‌ست و كۆمپانیاكانی نه‌وته‌وه نییه، بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت ١٦ دۆلار ده‌دات، ئه‌و نه‌وته‌ی كه هه‌یه و ئێستا ٢٣٥هه‌زار به‌رمیله له رۆژێكدا، ٥٠هه‌زاری بۆ پاڵاوتنی ناوخۆ، ئه‌وه‌كه‌ی تری هه‌رچه‌نده ده‌بێت راده‌ست بكرێت.