بڕیارە مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی بە هۆی دواکەوتنی مووچەوە خۆپیشاندان بکەن و ژمارەیەک حزبیش وتیان پشتیوانییان دەکەین ، بەڵام بۆ رێگری لە خۆپشاندانی مامۆستایان هێزێکی زۆری ئەمنی بڵاوەیان پێکراوە.
بە پێی بڕیاری دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، بڕیارە کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، خۆپیشاندانێک لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ئەنجام بدەن.
هۆکاری خۆپیشاندانەکەش بۆ دواکەوتنی مووچە دەگەڕێتەوە کە تا ئێستا مووچەی مانگی شەشیان وەرنەگرتووە.
بە پێی زانیارییەکان ( سپی) هێزێکی ئەمنی زۆر لە بەردەم پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بڵاوەیان پێکراوە بۆ رێگری لە خۆپشاندنی مامۆستایان .
لای خۆشیانەوە مامۆستایانی ناڕازی وتیان" سەرباری رێگری کردن لە هێزە ئەمنییەکان سوورین لەسەر ئەنجامدانی خۆپشاندانەکان".