خۆڵبارین بەردەوامە

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و دروستبوونی تۆز دەکاتەوە. 

بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ چوار شەممە  کەشی ئاسمان  ساماڵ دەبێت بەگشتی  و پلەکانی گەرما کەمێک نزم  دەبێتەوە بە( ١-٢ ) پلە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.  

ئاشکراشی کرد کە سبەی پێنج شەممە کەشی ئاسمان  ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزێکی سوک لە ناوچەکانی ناوەراست و باشوری هەرێم . 

ئاماژەی بەوەشداوە پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ .

هەولێر :  ٤٢ پلەی سیلیزی 
 
سلێمانی : ٤١ پلەی سیلیزی

دهۆک :  ٤١  پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٤٣ پلەی سیلیزی  

زاخۆ  :  ٤٢ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٤٢ پلەی سیلیزی

سۆران : ٤١ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٣٥ پلەی سیلیزی

گەرمیان ٤٥ پلەی سیلیزی




AM:11:34:20/08/2025