جێگری سەرۆکئی جەهەپە کە هێزی گەورەی ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە، نوسراوێک بڵاودەکاتەوە کە تیایدا هاتووە" لە ماوەی چوار ساڵدا حكومەتی توركیا زیاتر لە ٢،٣ ملیار دیناری لەنەوتی كوردستان دەستكەوتوەو تەنیا ٩٠٤ ملیۆن دۆلار دیارە،"( واتە یەک ملیار ٤١٦ ملیۆن دۆلار نا دیارە". جەختدەکەنەوە ئەردۆغان دەدەنە دادگا.
ڕۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی تورکی " T24" لەڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكرد، لەماوەی چوار ساڵدا حكومەتی توركیا زیاتر لە ٢،٣ ملیار دیناری لەنەوتی كوردستان دەستكەوتوەو تەنیا ٩٠٤ ملیۆن دۆلار دیارە".
دەنیز یاڤوزیەڵماز، جێگری سەرۆکی پارتی گەلی كۆماری توركیا (جەهەپە) ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی گواستنەوەی نەوت و بارکردنی لەجەیهانەوە بەبێ مۆڵەتی حکومەتی ناوەندی عێراق، كۆمەڵێك بەڵگەنامەی نوێ بڵاودەكاتەوەو جەخت دەكاتەوە، بەپشت بەستن بەو بەڵگانە رەجەب تەیب ئەرۆدغان سەرۆك كۆماری توركیا دەدەنە دادگا.
یاڤوز کە ئەندامی پەرلەمانی تورکیاشە ئاماژە بەوە دەكات، حکومەتی پارتی دادو گەشەپێدان، لەنێوان ٢١ی ئایاری ٢٠١٤ و ٣٠ی ئەیلولی ٢٠١٨ بڕی ٢ ملیارو ٣٢٠ ملیۆن دۆلاری ڕسوماتی گواستنەوەی لەحکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتوە بۆ نەوتی خاو، کە بەپێشێلکردنی ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان گواستویەتەوە.
پەرلەمانتارەکە باسی ئەوەش دەکات، ئەم بڕە پارەیە بۆ یەکەمجار گواستراوەتەوە بۆ کۆمپانیای وزەی تورکی، كە کۆمپانیایەکە حکومەتی ئاکەپە لەدورگەی جێرسی دایمەزراندووە، پاشان (٩٠٤) ملیۆن دۆلاری بۆ كۆمپانیای بۆتاش گواستراوەتەوە.
یەک ملیار و (٤١٦)ملیۆن دۆلارەكەی تریشی دیار نەماوەو، بەوتەی ناوبراو، بەکردەوە لەدورگەی جێرسی بوە بەهەڵم.