کەشناسی گەرمترین ناوچەکانی باشوری کوردستانی بڵاوکردەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە گەرمترین ناوچەکانی باشوری کوردستانی بڵاوکردەوەو ناوچەی گەرمیان لە هەموو شوێنەکانی تر گەرمتربوون.
بەپێی ئەو راگەیاندنە خانەقین و کەلار و مەیدان گەرمترین ناوچەکانی باشوری کوردستان بوون کە ٤٣ پلە بوون. فێنکترینیش ناوچەی حاجی ئۆمەران بووە پلەی گەرمای ٣٥ پلە بووەو پێنجوێن ٣٧ پلە.
شارە گەورەکانی هەرێم، هەوڵێر ٤٠ پلە، سلێمانی ٤٠ پلە، هەڵەبجە ٤٠ پلە، دهۆک ٣٩ پلە بووە.
بەیانی ئەمڕۆش کەشناسی هەرێم کەشوهەوای سبەی پێج شەممەی راگەیاند کە سبەی پێنج شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزێکی سوک لە ناوچەکانی ناوەراست و باشوری هەرێم و پلەی گەرما هاوشێوەی چوار شەممە دەبێت.
PM:06:40:20/08/2025