ڕۆژنامەی سەباح بەشێک لە تاوانەکانی حەجاج ئاشکرادەکات

ڕۆژنامەی سەباح بەشێکی دیکە لە تاوانەکانی حەجاج لە گرتوخانەی نوگرەسەلمان بەرامبەر بە کورد ئاشکرادەکات. 

ڕۆژنامەی سەباحی نیمچە فەڕمی لە زاری عەبدولکەریم عەبدولفازڵی سەرۆکی دەستەی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ئاشکرایدەکات'' حەجاج لە کاتی دەستگیرکردنی دانی بەوەداناوە کە ٣ هەزار کوردی لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و دەوروبەری لە شوێنی ٤٠٠ زیندانی عەرەب لە نوگرەسەلمان داناوە. 

حەجاج، باسی لەوەشکردوە، لە ماوەی ١٠ مانگی مانەوە لە گرتوخانەکە یەک لەسەر سێی کوردەکان گیانیان لەدەستداوە بە هۆی ئەشکەنجادان و برسێتیەوە. 

ئاشکراشیکردوە، بە هێزترین چەکیان برسی کردنی زیندانییەکان بووە، کە ڕۆژنامەکە لە زاری یەکێک لە قوربانییەکان دەڵێت'' زۆرینەی منداڵەکان لە برسا گیانیان لەدەستدا ئەوانی دیکەش بەهۆی ئەشکەنجەدانی زۆرەوە گیانیان لەدەستدا و ناچار بوون کە پاشماوەکان بخۆن لەبەر ئەوەی خواردنیان پێی نەدەدرا.'' 




AM:09:09:21/08/2025