کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی، راپۆرتی چارەکی دووەمی خۆی بڵاوکردەوە، کە بەراورد بە چارەکی یەکەم بەرهەمهێنانی نەوت کەمبووەتەوە.
کۆمپانیاکە ئاشکرای کرد، سەرەتای ئەم مانگە بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەی تاوکێ دەستپێکردووەتەوە و دواتریش پێشاپوور، ئەمەش دوای ئەوەی مانگی رابردوو کێڵگەکە بە درۆن کرایە ئامانج.
قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا بەپێی راپۆرتەکەی کۆمپانیای دی ئێن ئۆ، لە هەر دوو کێڵگەدا بە تێکڕا گەیشتووەتە ٧٤ هەزار و ٧٦٠ بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا. لە کاتێکدا لە چارەکی یەکەمی ئەم ساڵ ئاستی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکە لە تاوکێ و پێشابوور ٨٢ هەزار و ٨١ بەرمیل بووە.
بەپێی کۆمپانیاکە، کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە چارەکی دووەمدا لەبەر دوو هۆکار بووە، هۆکاری یەکەم هێرشە درۆنییەکانی نێوەڕاستی مانگی ڕابردوو، هەروەها پرۆسەی چاککردنەوەی دامەزراوە نەوتییەکان بووە، کە لە ٣ مانگی دووەمی ئەمساڵدا جێبەجێکراوە.