بەپەلە..تورکیا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بڕیاردا



سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ میدیایەکی نزیک لە دەسەڵات، ئاشکرایدەکات، کۆبوونەوەکانی تیمە هونەرییەکانی عێراق و تورکیا لەبەندەری جەیهان کۆتاییان هات و تورکیا رەزامەندی نیشاندا بۆ دەستکردن بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان.
 
سەرچاوەکە وتیشی" ئێستا چاوەڕێی هەرێمی کوردستانن نەوت رادەست بکات و لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ وە دەست بکرێت بە فرۆشتنی."
 
ئاماژەی بەوەشکردوە، تیمەکان تا کۆتایی ئەم مانگە لە تورکیا دەمێننەوە، بەڵام هیچ کۆبوونەوەیەکی دیکەیان نابێت چونکە لایەنی تورکی رەزامەندی کۆتاییان نیشانداوە و پێویست بە کۆبوونەوەی دیکە ناکات. 
 




AM:10:58:21/08/2025