سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ بڕیارە ئەمڕۆ لە سلێمانی دادگای بکرێت ئەوەش دوای ئەوە دێت پێشتر دادگای سلێمانی بەبێ دادبینی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدی تا ٢١ـی مانگ درێژکردەوە.
شاسوار عەبدولواحید لەلایەن هێزێکەوە دەستگیرکرا، بڕیار بوو رۆژی ١٣ـی مانگ ببردرێتە بەردەم دادوەر، بەڵام دادگای سلێمانی بەبێ دادبینی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدی تا ٢١ـی مانگ درێژکردەوە.
دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدیش لەسەر ئاستی ناوخۆ و جیهانی دەنگدانەوەی گەورەی دروستکردوە.