فراکسیۆنی نەوەی نوێ ڕایگەیاند'' دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید، بۆ ٢٨ی ئەم مانگە دواخرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢١ی مانگ شاسوار عەبدولواحید برایە بەردەم دادوەر، بەڵام دانیشتنەکە بۆ ٢٨ی ئەم مانگە دواخرا.
بەپێی زانیارییەکانی، سپی میدیا، زیاتر لە نیو کاتژمێر لە دادگا قسەی کردوە، و دادوەر بڕیاریداوە بە دواخستنی دادگاییەکە سەبارەت بە ئازاد کردنی شاسوار بەهۆی ئەوەی کۆمەڵێک دۆسییەی ئاڕاستە کراوە ناتوانرێت بە کافەلەت ئازاد بکرێت و دەبێت چاوەڕێی چارەسەری دۆسییەکان بکرێت.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە کاتی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند'' بڕیارەکە "سیاسییە" و پەیوەندی بە بانگەوازی شاسوار عەبدولواحید هەبووە بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان.''
دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدیش لەسەر ئاستی ناوخۆ و جیهانی دەنگدانەوەی گەورەی دروستکردوە.