ئ نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) نیگەرانی خۆی دەربڕی لە بڕیارەکەی دادگای تاوانەکانی بنەسڵاوەی هەولێردەربڕی، بە سەپاندنی سزای چوار ساڵ و نیو زیندانیکردنی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی، لەسەر بنەمای تۆمەتێك کە رەتی دەکاتەوە.
یونامی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە'' رەنگە سزاکە نەگونجاو بێت و جێبەجێکردنی ستەمكارانە بێت، دادگا پاساوی قەناعەتپێکەری پێشكەش نەكردووە، لەبارەی ئەو بارۆدۆخە توندەی بۆ دۆسیەكە دروستكراوە.''
جەختیشكردووە، هێشتا سزاکە شیاوی تانە لێدانەو، یونامی کە بەشداری دانیشتنی دادگای کردووە، بەردەوام دەبێت لە چاودێریکردنی دۆسیەکە، داواشی لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان کردووە، زامنی شەفافیەت و دادپەروەریی رێوشوێنەكانی سزادان بكات.