کارمەندێکی هاتوچۆی سلێمانی ٥٧ تابلۆی ژمارەی جوانی ئۆتۆمبیلی بە ناوەوەیە


کارمەندێکی پلەکانی خوارەوەی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی ٥٧ تابلۆی ژمارە جوانی ئۆتۆمبیلی بە ناوەوە دەبێت و دواتر پێیدەزانرێت و، ئێستا لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو کارمەندە پێکهێنراوە.

بەپێ چەند دۆکۆمێنتێک کە دەست ماڵپەڕی " سپی میدیا " کەوتووە کارمەندێکی پۆلیسی هاتوچۆی سلیمانی کە ناوەکەی لەلای " سپی " پارێزراوە و پۆستێکی نزمی هەبووەو کاری " وەسڵ بڕین "ی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی کردووە لە ساڵی ٢٠٢٤ دا ٥٧ تابلۆی جوان و دڵخوازی ئۆتۆمبیلی بە ناوەوە کراوە، هەموو ئەو ژمارانەش کە بەناویەوە کراون ژمارەی جوانن و نرخێکی گرانیان هەیە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " کە لەچەند سەرچاوەیەکی هاتوچۆی سلێمانیەوە دەستیکەوتووە، ئەو کارمەندە لەسەر ئەو کارانەی لیژنەی لێکۆڵینەوەی لەسەر پێکهێنراوەو کاری لیژنەکە لە تەواوبووندایە، هاوکات " حجز " خراوەتە سەر ئەو ٥٧ تابلۆیەی کە بە ناوی ئەو کارمەندەوە بووە.

بەپێیی یاسا ئەم کارەی ئەم کارمەندە ئەنجامی داوە سەرپێچی یاسایە و، هیچ کارمەندێکی هاتوچۆ نابێت لە زیاتر لەیەک تابلۆی ئۆتۆمبیلی بە ناوەوە بێت.

دۆکۆمێنتەکانی ناوی کارمەندەکەو ژمارەی ئۆتۆمبیلەکانی کە بەناویەوە کراون لەلایە ماڵپەڕی " سپی " پارێزراون.





PM:04:07:21/08/2025