فەرمانی دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی دەرچوو

فەرمانی دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی و ژمارەیەک لە کەسە نزیکەکانی دەرچوو.

ئەمشەو پێنجشەممە ٢١ی ئاب فەرمانی دەستگیرکردن بۆ لاهوور شێخ جەنگ و چەند کەسی نزیکی دەرچوو.

 کەناڵی زووم لە زاری سەرچاوەیەک لە نووسینگەی لاهور شێخ جەنگییەوە بڵاویکردەوە"سەرۆکی یەکێتی دەیەوێت دادگا بەکاربهێنێت، بۆ ئەوەی سیناریۆییەک دروست بکات هاوشێوەی سیناریۆکانی پێشوو، تا لاهور شێخ جەنگی تۆمەتبار بکات".

بە گوێرەی سەرچاوەیەکی تایبەت دەورووبەری گردی سەرچنار وەک شوێنی مانەوەی لاهور شێخ جەنگی گەمارۆدراوە و بەشێک لە تووندکردنەوەی بازگەکان لە دەوروبەری شاری سلێمانی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە رێگری بکرێت لەو کەسانەی وا بەنیازن بۆ پاڵپشتی لە لاهور شیص جەنگی لە ناوچەکانی دیکەی کوردستانەوە بێنە ناو سلێمانییەوە.

لای خۆشییەوە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاراس جەنگی برا گەورەی لاهور ڕایگەیاند" ئەگەر لاهور جەنگی دەستگیر بکرێت دۆخی سلێمانی تێکدەچێت".

ئەوەش لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ نووسینگەی میدیایی لاهور شێخ جەنگی دواترین دەرکەوتنی ئەوی بڵاوکردەوە کە تێیدا لە سلێمانی بەشداری لە پرسەی عەقید سمکۆ ئەحمەد، ناسراو بە حاجی سمکۆ ئەفسەر لە دەزگای ئاسایشی هەرێم کردووە





PM:09:36:21/08/2025