ئاراس شێخ جەنگی بە میدیاکانی راگەیاند کە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ لاهور شێخ جەنگی دەرنەچوە و لاهور ئێستا لە سلێمانی و لە لالەزارە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی ئاب ئاراس شێخ جەنگی لە لێدوانێکی ڕۆأنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئەگەر لاهور جەنگی دەستگیر بکرێت دۆخی سلێمانی تێکدەچێت".
دەشڵێت"کاک لاهور لە سڵێمانی و لە لالەزارە و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرنەچوە”.
جەختیش دەکاتەوە لەوەی پێویست ناکات باڤڵ و قوباد تاڵەبانی هێز بجوڵێنن و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات ئەوان دژی بەکارهێنانی هێزی سەربازی و ئەمنین