دەنگۆی دەستگیرکردنی مەلا بەختیار رەتدەکرێتەوە

سەرچاوەیەکی نزیک لە مەلا بەختیار دەڵێت"  هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لە دەستگیرکردنی مەلا بەختیار دەکەن، "ڕەتدەکەینەوە و هیچ هێزێک نەچووەتە دەووروبەری ماڵەکەی".

ئەمشەو پێنجشەممە ٢١ی ئاب  سەرچاوەیەکی نزیک لە مەلا بەختیار بە میدیای پارتی راگەیاند" بە هیچ جۆرێک هێز نەبراوەتە دەووروبەری ماڵی مەلا بەختیار نە لە گردی عەلی ناجی، نە لە باخەکەی لە مێرگەپان. ئەو ئێستا لە ژیانی ئاسایی خۆیەتی و هیچ هەوڵێکیش بۆ دەستگیرکردنی نەدراوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە جموجۆڵێکی زۆری هێزە ئەمنییەکان لە سلێمانی هەیە. قەرەباڵغییەکی زۆر لە بازگەکانی تاسڵوجە و عەربەت دروستبووە. لەگەڵ ئەوەی هێزێکی زۆر لە دەووربەری ماڵی لاهوور شێخ جەنگی کۆکراونەتەوە. دەنگۆی ئەوەش بڵاوکرایەوە گوایە مەلا بەختیار دەستگیر کراوە.




AM:12:16:22/08/2025