دادوەر سەلاح حەسەن وتەبێژی دادگای سلێمانی رایگەیاند" لەلایەنی دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی فەرمانی دەستگیركردن بۆ لاهور جەنگی دەرچووە".
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا حاکم سەلاح عومەر کە جگە لە وتەبێژی هەر خۆشی دادوەری دادگای ئاسایشە رایگەیاند" دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی فەرمانی دەستگیركردن بۆ لاهور جەنگی رۆژی پێنج شەممە دەرکردووە، بەپێی ماددەی ٥٦ كە تایبەتە بە یەکگرتنی چەند کەسێک بۆ تێكدانی ئەمن و ئاسایش".
" فەرمانی دەستگیرکردنەکە بۆ لاهوور شێخ جەنگی و چەند کەسێکی دیکەیە و لەلایەن دادگەیەکی فەرمییەوە دەرچووە".
لە درێژەی لێدوانەکەیەدا سەلاح حەسەن وتەبێژی دادگای سلێمانی ڕایگەیاندووە" ئەگەر تۆمەتەکە بەسەر لاهوور شێخ جەنگیدا ساخ ببێتەوە لە ٧ ساڵ کەمتر زیندانی ناکرێت".
ئەو جەخت دەکاتەوە فەرمانی دەستگیرکردنەکە "هیچ پەیوەندییەکی بە دەستێوەردانی حیزبی و سیاسییەوە نییە."
ئەمە لە کاتێکدایە لە ئێوارەوە هێزێکی ئەمنی زۆر چوار دەوری ماڵی لاهور جەنگی گرتووە لە گردی سەرچنار، هەروەها لە بازگەکانی سلێمانیش هێزێکی زۆر بڵاوەیان پێکراوە.