شەوی ڕابردوو شەڕێکی سەخت لە سلێمانی ڕویدا و لاهوری شێخ جەنگی و برایەکی دەستگیرکران.
لە کاتژمێر ٣:٣٠بەیانی شەڕ دەستیپێکرد و هێزەئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵ و بنکەی لاهور شێخ جەنگی کە لەلایەن دەیان چەکداراوە پارێزگاری لێدەکرا.
شەڕەکە نزیکەی چوار کاتژمێر بەردەوام بوو کە هێزە ئەمنییەکان بەچەندین جۆری جیاوازی چەکی قورس و سوک هێرشەکەیان ئەنجامداوە، ئەمەش بە تەواوی شاری سلێمانی و گەڕەکی سەرجناری هەرەسان کرد بوو شەڕەکە بە دیاریکراوی تاوەکو کاتژمێر ٦:٣٠ بەردەوام بوو.
بەپێی کەناڵ هەشت کە میدیای نزیک لە بافڵ تاڵەبانیە لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی بە برینداری دەستگیرکراوە، هەوەها ژمارەیەکی زۆری بریندرا هەیە کە ١٥ کەس بریندرابوون و دوو کەسیش کوژراون.
لە میانەی شەڕەکەدا، لاهوور شێخ جەنگی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە لە سەربانی ماڵەکەی تۆماری کرد ڕایگەیاند'' لە سەرکردایەتی یەکێتی بڕیاریان داوە هێرش بکەن، رەنگە ئەمە دوایین پەیامم بێت و بەپێوە دەمرم.''
وتیشی'' دەمتوانی بچم لە ئەورووپا ژیانێکی خۆش بژیم، بەڵام لەبەر خەڵکی کوردستان بڕیارمدا لێرە بمێنمەوە و ملکەچی هیچ هێزێکی ملهوڕ نەبم."