حزبی شیوعی کوردستان پەیامێکی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار بڵاوکردەوە

حزبی شیوعی کوردستان پەیامێکی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار بڵاوکردەوە، داوادەکات کە شەڕ و ناکۆکییەکان کۆتایی بێت و ئارامی و ئاسایش بگەڕێتەوە.  


 حزبی شیوعی کوردستان دەڵێت'' لە نیوەشەوی ٢١ لەسەر٢٢ی ئابدا، دانیشتوانی شاری سلێمانی ،بە دەنگی تەقەی چەکە جۆراوجۆرەکان بە خەبەر هاتن، بەهۆی  پەلاماری هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بۆ سەر  لالەزار کە ماڵ و بارەگای سەرەکی بەرەی گەل کە لاهور شێخ جەنگی سەرۆکایەتی دەکات و بەداخەوە لە نێو ئەم شەڕو بارگرژیانەدا حکومەتی هەرێم و دامەزراوەکانی ڕۆڵی تەماشاکەردەبینن.''

 
ئاماژە بەوەشکراوە کە حزبی شیوعی کوردستان، داوادەكات دەستبەجێ شەڕبوەستێت و ململانێی  سیاسی و یاسایی دووربێت لە توندوتیژی و پەنابردنە بەر هێز،  ئەم بارودۆخە سەرکۆنە دەکەین، و بە پێچەوانەی یاسا کارپێکراوەکانی هەرێم و عێراقی دەزانین و داواکارین بەهەموو شێوەیەک کۆتاییان پێ بهێنرێت.

  داوا لە هەموو هێزە سیاسیەکان دەکەین  کە کاری پێکەوەیی و هەماهەنگی زیاتر بکەن بۆ ڕاگرتنی شەڕو توندوتیژی، چونکە دەرئەنجامەکان لە بەرژەوەندی گەلەکەمان کۆتایی نایەت،وئەگەری نائارامی زیاتر لێدەکەوێتەوە.




AM:09:23:22/08/2025