جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری، له‌باره‌ی ڕوداوه‌كانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ٢٢ی ئاب سلێمانی ڕایگه‌یاند'' یاسا سەروەر دەبێت و خوێنی هەڤاڵەکانیان لە هێزە ئەمنیەکان، بەفیڕۆ ناڕوات و هەمو ئەوانەی لەپشت شەهیدکردن و هاندانی یاساشکێنی بون، ڕوبەڕوی یاسا دەکرێنەوەو بە سزای خۆیان دەگەیەنرێن.''
جەلال شێخ ناجی له په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی'' لە دڵەوە نیگەران و غەمبار بوین بە شەهیدبونی ئاری شێخ سوعاد تاڵەبانی پورزامان لە هێزەکانی دژەتیرۆر، کە لەکاتی بەرقەرارکردنی ئارامی و ئاسایشی شاری سلێمانی و پاراستنی سەروماڵی خەڵکەکەمان بەدەستی رەشی یاسا شکێنان و لادەرەکان شەهید کرا".
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ٢٢ی ئاب هێزێكی ئه‌منی له سلێمانی له هۆتێل لاله‌زار نزیكبونه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی كه له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه ده‌رچوه، دوای چوار کاتژمێر له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه لاهور شێخ جەنگی دەستگیرکرا.