ژمارەی کوژراوانی شەڕەکەی لالەزار لە هێزە ئەمنییەکان ئاشكرادەکرێت

لە ئەنجامی شەڕەکەی لالەزار دا سێ کارمەندی هێزە ئەمنییەکانیان کوژراون کە سەر بە هێزە جیاوازەکانی، دژەتیرۆر، کۆماندۆ و ئۆپەراسیۆنن. 

لە ئەنجامی شەڕەکەی لالەزارا، ئاری شێخ سوعاد تاڵەبانی، کارمەندی دژەتیرۆری سلێمانی، دیار سەردار حەکیم، کارمەندی کۆماندۆ و سەرمەند عەلی، کارمەندی ئۆپەراسیۆن کوژراون.

 
بەگوێرەی زانیارییەکانی سپی میدیا، ١٩ کەسی دیکەی هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون.
بەشێک لە میدیاکان باس لەوە دەکەن کە یەک کەس لە چەکدارەکانی لاهور شێخ جەنگی کوژراون بەڵام تا ئێستا ئەو زانیارییە پشتڕاست نەکراوەتەوە. 
 لە ئێوارەی پێنجشەممەوە هێزێکی زۆر لە لالەزاری سلێمانی جێگیر کرابوو بۆ دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل. بەیانیی ئەمڕۆ دوای چوار کاژێر لە شەڕ، لاهوور شێخ جەنگی، ئاراس و پۆلادی برای دەستگیر کران. 




AM:11:52:22/08/2025