ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان ڕایگه‌یاند'' لەم کات و ساتەدا کە هاوڵاتیان چاوەڕێی موچە وسەقامگیری بژێوی بون و میللەتەکەمان لەبەردەدم چەندین تەحەدیاتە، کەی ڕەوایە ناسەقامگیری ئەمنی بۆ زیادبکرێت و خوێنی رۆڵەی میلەتەکەمان بڕژێت".
سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین له په‌یامێكدا له‌باره‌ی ڕوداوه‌كانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی سلێمانی، دەڵێت" وێرای دەربڕینی نیگەرانی و ئەسەف بۆ ئەم حاڵەتە، دەخوازین پەنا بۆ یاسا وداگا ببرێت بۆ چارەسەری کێشەکان".
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزێكی ئه‌منی له سلێمانی له هۆتێل لاله‌زار نزیكبونه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی كه له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه ده‌رچوه، دوای چوار کاتژمێر له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه لاهور شێخ جەنگی و دو برای خۆیان ڕاده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كان، دواتریش پێكدادانه‌كان ڕاگیران.