سکرتێری حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، یه‌کێک له ئۆتۆمبێله‌کانی خۆی فرۆشت بۆ ئه‌وه‌ی که‌ناڵی ئاسمانی جه‌ماوه‌ر که زمانحاڵی حیزبه‌که‌یه‌تی دانه‌خرێت.
ئامانج که‌مال سکرتێری رۆژنامه‌وانی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود به سپی میدیای راگه‌یاند " سکرتێری حیزب یه‌کێک له و چوار ئۆتۆمبێله‌ی فرۆشت که له جۆری پاترۆله‌و مۆدێکی 2006 بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ساڵانه‌ی که‌ناڵه‌که تازه‌بکرێته‌وه‌و که‌ناڵه‌که دانه‌خرێت".
وتیشی "سۆسیالست له مانگی دوانزه‌ی ساڵی رابردووه‌وه هیچ بودجه‌یه‌کی له حکومه‌ت وه‌رنه‌گرتوه ته‌نانه‌ت ئه‌و سلفانه‌ش که درا به‌حیزبه‌کانی دیکه به‌و هۆیه‌شه‌وه کاکه حه‌مه بریاریدا که ئۆتۆمبێله‌که‌ی ژێرخۆی بفرۆشێت".
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له سۆسیالست به سپی میدیای راگه‌یاند که سه‌رجه‌م پاره‌ی پرسەی پێشمه‌رگه شەهیدەکانی حیزبه‌که له‌لایه‌ن حیزبەوە دابینکراوەو حکومەت هیچ خەرجیەکی پرسەکانی پێشمەرگە شەهیدەکانی ئەو حیزبەیە نەداوە.
سه‌رچاوه‌که وتیشی کاکه حه‌مه لەو چوار ئۆتۆمبیلەی هەیەتی، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی نه‌فرۆشتووه که خۆی ژماره‌که‌ی کردوه به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.