سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی گرژییەکانی بەیانی ئەمڕۆی سلێمانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پێویستە سەرجەم كێشه و ناكۆكییه‌كان به یاسا و دوور له توندوتیژی یه‌كلایی بكرێنه‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت" دوای ڕووداوه نه‌خوازراوه‌کەی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی شاری سلێمانی كه به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌ك قوربانیی لێكه‌وته‌وه، جه‌خت له سه‌روه‌ریی یاسا و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی شار و پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتییان ده‌كه‌ینه‌وه".
باسی لەوەشكردووە" پێویستە سەرجەم كێشه و ناكۆكییه‌كان به یاسا و دوور له توندوتیژی یه‌كلایی بكرێنه‌وه".
دەشڵێت:"سه‌ره‌خۆشی له خێزان و كه‌سوكاری سەرجەم قوربانییەكان دەكەین و هاوخه‌میانین، هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین".