پێنج کەس بە رووداوی هاتۆچۆ گیانیان لە دەستدا

بە هۆی رووداوێکی هاتوچۆ پێنج کەس لە قەزای بەردەڕەش گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری سپی ئەمڕۆ هەینی ٢٢ی ئاب لە قەزای بەردەڕەش ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و هەردوو ئۆتۆمبێلەکە گڕی گرت.

بە هۆی ڕووداوەکە  پێنج کەس گیانیان لەدەستدا کە دایک و باوکێک و سێ منداڵیان هەبووە و تەرمەکانیان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری لە دهۆک کران.




PM:05:44:22/08/2025