سەرۆکی لیستی بەرەی گەل ئازادکرا


لە نێو ئەو دەستگیرکراوانەی بەرەی گەلدا کە شەوی رابردوو لە هۆتێل لالەزار دەستگیرکران، ژینۆ محەمەد سەرۆکی لیستی بەرەی گەل  یەکێک بوو لەو گیراوانە، کەمێک لەمەوبەر ئازاد کرا.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا محەمەد ئیسماعیل، باوکی ژینۆ محەمەد، سەرۆکی لیستی بەرەی گەل ڕایگەیاند" سوپاس بۆ خوای گەورە ژینۆ خانی کچم بەسەلامەتی گەڕایەوە ناو خانەوادەکەمان."

بەرەبەیانی ئەمرۆ هەینی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی دەستیان بە هێرشێکی چڕ کرد بۆ سەر بنکە و ماڵی لاهور جەنگی لە گردی سەرچنار دوای شەڕێکی قورسی ٣:٣٠ کاتژمێری هێزە ئەمنییەکان لاهور جەنگی دوو برای و بەدەیان لایەنگری چەکداری ناوبراویان دەستگیر کرد کە لەنێویاندا چەند ئافرەتێکی تێدا بوو، ئەم ئێوارەیە سەرۆکی بەرەی گەل ژینۆ محەمەد ئازاد کرا.

لەم شەڕەدا ٣ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان کوژران و ١٩ ی تریش بریندار بوون، تەنها ٢ چەکداری لاهور جەنگی بریندار بوون.




PM:07:36:22/08/2025