جەند نهێنیەکی دوا ساتەکانی خۆ رادەستکردنی لاهور جەنگی
لە دوا ساتەکانی سێ کاتژمێر و نیوی هێرشی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بۆ سەر بنکەی لاهور جەنگی لە گردی سەرچنار چەند هۆکارێک بوونەتە هۆی خۆرادەستکردنی. " سپی " چەند نهێنیەکی خۆ رادەستکردنی لاهور جەنگی و هێزەکەی ئاشکرا دەکات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە لە دوا ساتەکانی شەڕی لالەزاردا دوو هۆکار پاڵنەری سەرەکی بوون بۆ خۆڕادەستکردنی لاهور جەنگی و هێزەکەی و پەیوەندیەکی تەلەفونیش ژیانی چەندان چەکداری لاهور و جەنگی و هێزە ئەمنییەکانی لە گیان لە دەستدان پاراستووە.
بەپێی ئەو زانیاریانە لە ساتەکانی کۆتایی پێش رادەستکردنی لاهور و هێزەکەیدا، کەمبوونەوەی تەقەمەنی و دووکەڵی زۆری تۆپبارانەکە پاڵنەربوون بۆ خۆرادەستکردنیان.
لە ساتەکانی پێش کۆتایی شەڕەکەدا کە بووە هۆکاری راگرتنی شەڕەکە، ئاواتی خوشکی لاهور جەنگی کە یەکێک بووە لەوانەی لەگەڵ براکانیدا لە لالەزار ماوەتەوە تەلەفونێک بۆ بافڵ تاڵەبانی دەکات و پێیدەڵێت کە ئامادەن خۆیان رادەستبکەن.
دوای ئەم تەلەفونە لاهور جەنگی و ئاواتی خوشکی و هێزەکانی دەستە بە دەستە خۆیان رادەستدەکەن، پۆلاد جەنگیش بە برینداری دەستگیر دەکرێت.
بەپێی راگەیاندنی ئاسایشی هەرێم ( سلێمانی ) لەم رووبەرووبوونەوەیەدا ٣ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان کوژراون و ١٩ ی تر بریندار بوون. بەپێی زانیارییەکانی ( سپی ) ش لە چەکدارانی لاهور جەنگی کەس نەکوژراوەو ئاماژە بە برینداربوونی دوو کەس دەکریت.
PM:08:33:22/08/2025