قوباد تاڵەبانی: ناهێڵین خوێنی شەهیدانی چەسپاندنی یاسا بەفیڕۆ بچێت


قوباد تاڵەبانی کەسی دووەمی ناو یەکێتی رایگەیاند " هەموو لایەكیش دڵنیا دەكاتەوە كە ناهێڵین خوێنی شەهیدانی چەسپاندنی یاسا بەفیڕۆ بچێت و تاوانباران رووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێنەوە".

لە بارەی کوژرانی سێ کارمەندی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ چەکدارانی لاهور جەنگی، قوباد تاڵەبانی دەڵێت" هەموو لایەكیش دڵنیا دەكاتەوە كە ناهێڵین خوێنی شەهیدانی چەسپاندنی یاسا بەفیڕۆ بچێت و تاوانباران رووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێنەوە".

قوباد تاڵەبانی کە راگەیاندنەکەی زیاتر بۆ بەشداری لە خەمی کوژراوەکاندا راگەیاندبوو، دەشڵێت" زۆر دڵگران بووین بە شەهیدبوونی سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەكان، شەهیدان (سەرمەند عەلی، دیار سەردار حەكیم و ئاری شێخ سوعاد تاڵەبانی) كە لە كاتی جێبەجێكردنی ئەركی چەسپاندنی یاسا و  پاراستنی ئاسایشدا گیانیان بەخت كرد". 

دوێنێ شەو لە کۆمەڵێک رووداوی دراماتیکدا دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ لاهور جەنگی دەرکرد، شەو کاتژمێر سێ و نیو لە ڕێگای چەندان هێزی جیاجیاو بە چەکی قورس و سووک هێرشیان کردە هۆتیڵی لالەزار، بۆ ماوەی سێ کاتژمێر و نیو شەڕێکی قورس روویدا و لە ئەنجامدا لاهور جەنگی و براکانی و دەیان چەکداری گیران و، لە هێزە ئەمنییەکانیش سێ کارمەند کوژران و ١٩ بریندار بوون.




PM:09:40:22/08/2025