شەوی هەینی ٢٢ ی ئاب نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی
کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە"هێرشی دوێنێ شەوی
سەر لالەزار لە لایەن هێزەکانی ینک ئەنجام دراوە و کێشەیەکی نێوان ینک و بەرەی گەل
بووە و سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم ئاگادار نەبووە تا دوا ساتەکانی گەمارۆدان و پەلامار
دان".
"
سەرەڕای هەوڵی زۆری سەرۆکی حکومەت بۆ ئەوەی شەڕ و پێکدادان ڕوو نەدات، بەڵام زۆر بە
داخەوە هێڕشەکە ئەنجام درا و کوژراو برینداری لێ کەوتەوە". ( حکومەتی هەرێم
وا دەڵێت).
لە کۆتاییدا
حکومەتی هەرێم لە راگەیاندنەکەیدا دەڵێت" زۆر نیگەران و دڵگرانین بەو ڕووداوە
و ئێستاش، پێویستە یاسا ببێتە جێگرەوەی بڕیاری حزبی و توندوتیژی و چیتر شەڕ و
ئاژاوە، سەقامگیری هەرێمی کوردستان نەخاتە مەترسییەوە".