لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کورد و دروز بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردنی سوریا درا.
نەوار نەجمە وتەبێژی لیژنی هەڵبژاردنەکانی سوریا رایگەیاند" لە هەرسێ پارێزگای سوەیدا، حەسەکە و رەقە بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردن دراوە و هۆکارەکەشی پەرۆشی لیژنەکەمانە بۆ بەدیهێنانی نوێنەرایەتی دادپەروەرانەی ئەو سێ پارێزگایە لە ئەنجومەنی گەل و کورسی تەرخانکراوی سەرجەمیان بە پارێزراوی دەمێنێتەوە تا ئەوکاتەی هەڵبژاردن تیایاندا ئەنجام دەدرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد" بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردن لەو ناوچانە تاوەکو ئەو کاتە جێبەجێ دەکرێت کە دۆخێکی ئارام و گونجاو دروست دەبێت کە دڵنیایی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن بدات بە شێوەیەکی سەلامەت".