نەوەی نوێ: شاسوار عەبدولواحید لەدۆخێکی تەندروستی سەختدایە

سەرۆکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت" رێگریمان لێدەکەن چاومان بە کاک شاسوار بکەوێت، تەنانەت رێگە بە پارێزەرەکەشی نادرێت چاوی پێی بکەوێت"، راشیدەگەیەنێت"دۆخی تەندروستی سەرۆکی جولانەوەی نەوەی نوێ تێکچووە".

ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٥، کوردەوان جەمال، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "دۆخی تەندروستی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ لە زیندان دۆخی تەندروستی تێکچووە و لە دۆخێکی تەندروستی سەختدایە".

ئاماژەی بەوەکرد، "رێگریمان لێدەکەن چاومان پێ بکەوێت، تەنانەت رێگە بە پارێزەرەکەشی نادرێت چاوی پێی بکەوێت، رۆژی چوارشەممە کە مواجەی گشتی بوو رێگریمان لێکرا سەردانی بکەین".

باسی لەوەشکرد، "ئێمە لە هەوڵداین لە دۆخی تەندروستی بزانین و بزانین هۆکار چییە کە تەندروستی تێکچووە".

رۆژی ١٢ی ئابی ٢٠٢٥ شاسوار عەبدولواحید لەلایەن هێزێکی ئەمنی شاری سلێمانییەوە دەستگیرکرا، دواتر لە رۆژی ٢١ی ئەم مانگە یەکەم دانیشتنی دادگا ئەنجامدرا، بەڵام دادوەر بڕیاریدا دادگایەکە بۆ ٢٨ی ئەم مانگە دوابخات.




PM:03:19:23/08/2025