سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٣ی ئاب سوپای تورکیا ژمارەیەک لە دانیشتووانی گوندی گوهەرزێ سەر بە ناحیەی درەلۆک لە قەزای ئامێدی دەستگیرکران و دواتر گەرێندرانەوە.
سەرچاوەیەک لە گوندی گوهەرزێ ڕاگەیاند، زیاتر لە ٤٥ کەس خەڵکی گوندی گوهەرزێ ئێمە دەمانویست بچنە ناو کێڵگەکانیانەوە لە گوندی کۆن، بەڵام سوپای تورکیا خەڵکی گوندی گوهەرزێ گەڕانەوە. هەروەها چاودێری دەکردن بۆ ئەوەی وێنە و ڤیدیۆ نەگرن.
زیاتر وتی، لە گوندە کۆنەکانمان باخی ترێ هەیە، دوو ساڵە خەڵک نەیتوانیوە بڕوات و خەڵکیش ئازار دەچێژێت، هەرچەندە دوێنێ و ئەمڕۆ ڕێگەیان پێدرا بچن، بەڵام کە چووینە سەر گوندەکامان سەربازی تورکیا پێمات وت بگەرێنەوە.